لە مزگەوتێکی کوردستان ئاگر دەکەوێتەوە و تەنیا قورئان ناسووتێت

شەیری بکە لە:

یەکێک لە دیمەنەکانی ناو مزگەوتەکە دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکە

ئاڤا نیوز

دوێنێ چەند ساتێک بەر لە کاتی ڕۆژوو شکاندن، ئاگر لە مزگەوتی گوندی ئاروزەر لە قەزای پێنجوێن كەوتەوە و زیانێكی زۆری بە مزگەوتەكە گەیاند، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بوو، قورئانەکان هیچ زیانێكیان بەرنەكەوتبوو.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی دوێنێ لە سەروبەندی فتاركردنەوە و ڕۆژووشكاندن، ئاگر لە مزگەوتی گوندی ئاروزەر لە قەزای پێنجوێن كەوتەوە، ئەم ڕووداوە ناخۆشە ڕۆژووشكاندنەكەی لەبیر دانیشتووانی گوندەكە بردەوە و هەمووان سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكە بوون. هەرچەندە ئاگرەکە بێ هیچ زیانێكی گیانی كۆتایی هات، بەڵام زیانێكی زۆر بەر مزگەوتەكە كەوت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: قورئانەكانی نێو مزگەوتەكە هیچ زیانێكیان بەرنەكەوتبوو و نەسووتان، لەكاتێكدا ئاگر گەیشتبووە تەواوی بەشەكانی مزگەوتەكە كە بۆ هەمووان جێگەی سەرسوڕمان و سەرنج بوو.

ئەمەش بزانە:
ئەمڕۆ ژمارەیەك لە خێرخوازان و خەڵكی ناوچەكە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ نۆژەنكردنەوەی مزگەوتەكە.

زانیاریی زیاتر: لە شەوی سەری ساڵ خەڵکی گوندەكە لەم مزگەوتە كۆبوونەوە و تا بەرەبەیان سەرقاڵی قورئان خوێندن و خودا پەرستی بوون کە وێنەکانی لە پەیجی ئاڤا میدیا بڵاوکرانەوە بووە جێی سەرنج و دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ