پڕۆژەی ڕووناکی 100% حکومییە

شەیری بکە لە:
پڕۆژەی ڕووناکی 100% حکومییە

گرافیک - ئاڤا میدیا

 

ئاڤا نیوز

پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری پرۆژەیەکی حکومییە و بە شێوەیەک دروستکراوە کە دەستی مرۆڤی تێدا نییە، پێوەرەکە خۆی داتا دەنێرێ بۆ داتا سەنتەر. تەنیا بەستنی پێوەرەکە دراوەتە کۆمپانیا.

وێنە گەورەکە: پرۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، مەبەستییەتی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواوی کوردستان دابین بکات، ئێستا پڕۆژەکە لە بەشێکی زۆری هەولێر و سلێمانی جێبەجێ کراوە و ئەمڕۆش لە دهۆک دەستیپێکرد.

لێدوانی فەرمی: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پڕۆژەکە 100% حکومییە، ستافێکی حکومەت کاری لەسەر دەکات، کارەباکەش هەر هی حکومەتە و هەر ئەم کارەبایەیە کە ئێستا دەدرێتە خەڵک، تەنیا بەستی پێوەری زیرەک دراوەتە کۆمپانیا، چونکە پرۆژەی ڕووناکی دیجیتاڵییە و بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی زۆر پێشکەوتوو کار دەکات. بەهۆی ئەوەی نوێیە لە وەزارەتی کارەبا و کوردستان خەڵکی شارەزا نییە بیبەستێت، بۆیە بەستنەکەی دراوەتە کۆمپانیا، کۆمپانیاکە تەنیا پێوەرەکە دەبەستێت. پێوەرەکەش بەخۆڕاییە و هیچ پارەیەک لە خەڵک وەرناگیرێت حکومەت خۆی کڕیویەتی و پارەکەی داوە.

زانیاریی زیاتر: ستافێک گەنجی کورد کار لەسەر پرۆژەکە دەکەن، بە جۆرێک پرۆسەکە دەستی مرۆڤی تێدا نییە، پێوەرەکە خۆی داتا دەنێرێ بۆ داتا سەنتەر، واتا بەکارهێنەر چەند کارەبای بەکارهێناوە، ڕاستەوخۆش دەیکاتە وەسڵ. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ