دەستەی دەستپاکی؛ هێڵی گەرمی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
دەستەی دەستپاکی؛ هێڵی گەرمی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ڕاگەیاند

تابلۆی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان هاونیشتمانییان ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کە هەر گەندەڵییەکیان لەهەر دامودەزگایەکی حکومی بینی، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 1015 بکەن.

وێنە گەورەکە: دەستەی نەزاهەی کوردستان ژمارەیەکی زۆر پۆستەی چاپکردووە، لەهەموو فەرمانگە و وەزارەتەکان بڵاوی دەکاتەوە، بۆ ئەوەی هەر هاوڵاتییەک ئەگەر هەر حاڵەتێکی گەندەڵی بینی، یەکسەر لەڕێگەی ژمارە تەلەفۆنەکەوە پەیوەندی بە دەستەی دەستپاکییەوە بکات.

لێدوانی فەرمی: حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەڵێت،

- جگە لەو هێڵە گەرمە، هاونیشتمانیان دەتوانن لە ڕێگەی ئیمەیل یان تەلەفۆنەوە کەیسی گەندەڵییان پێ بگەیەنن، هەروەها گرەنتی ئەوەش دەکەن کە لەو پرۆسەیە هەموو نهێنییەکی ئەو کەسە پارێزراو دەبێت کە گەندەڵییەکە ئاشکرا دەکات.

- سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای دەستەی دەستپاکی و پڕکردنەوەی فۆرمی دەرخستنی بەرژەوەندییە داراییەکانی پلە باڵاکان، حاکم ئەحمەد دەڵێت: بەهۆی نەبوونی سیستمێکی تەواوی بانکی، نەتوانراوە وەک خۆی ئامانجەکە بپێکین، بەڵام دەستەی دەستپاکی لە کابینەی نوێ پێشنیاز دەکات هەموو مامەڵەیەکی پلە باڵاکان لە داهاتوو لەڕێگەی بانکەوە بێت. ئێستاش هیچ بەرپرسێکی پلە باڵا خانەنشین ناکرێت تا فۆرمی کۆتایی لە دەستەی دەستپاکی پڕ نەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ