کۆمیسیۆن سیستمی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری پەسەند دەکات

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن سیستمی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری پەسەند دەکات

ئامێرێکی بایۆمەتری لەگەڵ کارتێکی دەنگدان

ئاڤا نیوز

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان سیستمی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری پەسەند کرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ئەمساڵ نزیکەی 29 ملیۆن دەنگدەر بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن، لە دایکبووانی ساڵی 2007یش بۆیەکەمجار دەنگ دەدەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند،

- ئەنجوومەنەکە سیستمی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری پەسەندکرد کە ڕێکارەکانی تایبەت بە دەستپێکردن و کۆتاییهاتنی تۆماری بایۆمەتر لە خۆدەگرێت.

- ئەوانەی تاوەکو ئێستا کارتی دەنگدانیان نییە، دەتوانن سەردانی بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری بکەن و ناویان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو تۆماربکەن.

- ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئاشکرای کردووە کە ئەم ڕێنماییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە کە لە ساڵی 2025 بەڕێوەدەچێت، ئەوەش یەکەم ئاماژەیە کە هەڵبژاردنەکە پێش یان دواناخرێت و لە کاتی خۆیدا دەکرێت.

شەیری بکە لە: