بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەکرێتە پشوو

شەیری بکە لە:
بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەکرێتە پشوو

دیمەنی باران بارین و درووستبوونی لافاو لە بەغدا. وێنە - AP

ئاڤا نیوز

چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ چەندین پارێزگای عێراقی گرتووەتەوە، بەو هۆیەشەوە چەند پارێزگایەک ڕۆژی یەکشەممەیان وەکو پشووی فەرمی ڕاگەیاند.

چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی باران بارینی زۆر چەندین پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتووەتەوە و چەندین پارێزگا ڕێوشوێنی تایبەتیان گرتووەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتیکی نەخوازراو.

زانیاریی بەدەستهاتوو: پارێزگاکانی زیقار، بابل، موسەننا و واست، ڕۆژی یەکشەممەیان کردە پشوو لە دەوامە فەرمییەکان.

هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ، لافاو لە چەندین شەقام و ناوچەی ئەو پارێزگایانە دروستبووە، ئەم بڕیارانەش وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی هات بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی هاووڵاتیان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و بانکەکان لەو پارێزگایانە، دەوام ڕاناگیرێت و بەر بڕیاری پشوو ناکەون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ