گاڵتە بە جۆرج وەسوف دەکرێت

شەیری بکە لە:
گاڵتە بە جۆرج وەسوف دەکرێت

چەندئەکتەرێکی دراماکە. وێنە - سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

لە نێو دیمەنی درامایەکی کۆمێدی عەرەبیدا  بە ناوی 'ئەلسێرک' بە شێوازێکی تەنز ئامێز لاسایی هونەرمەندی دیاری عەرەب جۆرج وەسوف دەکرێتەوە و ئەم دیمەنە دەبێتە جێی مشتومڕ لە سۆشیاڵ میدیا.

وێنە گەورەکە : لە نێو درامایەکی کۆمیدیدا کە لە مانگی ڕەمەزاندا پەخشدەکرێت یەکێک لە ئەکتەرەکان بەشێوەیەکی تەنز ئامێز لاسایی هونەرمەندی دیاری عەرەب جۆرج وەسوف دەکاتەوە.

زانیاریی زیاتر: هونەرمەند حەسەن ئەلبەلام ئەو هونەرمەندەیە کە لاسایی جۆرج وەسوفی کردەوە و لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دیمەنەی دراماکە هەر زوو لە لایەن هەوادارانی جۆرج وەسوفەوە ئەم ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەوە و پێیان گووت، گاڵتەکردن بە ئازارەکانی کارەکتەرێک کارێکە سنووری ئەخلاقی تێپەڕاندووە . 

کاریگەریی و لێکەوتەکان: هەر زوو حەسەن ئەلبەلام لە ڕێی ڤیدێۆیەکەوە داوای لێبوردنی لە جۆرج وەسوف و هەوادارانی کرد و گووتی: داوای لێبوردن لە هونەرمەند ئەبو وادیح دەکەم و سەری ماچ دەکەم، من لە گێڕانی ڕۆڵەکەمدا مەبەستم گاڵتە پێکردن نەبووە و گووتیشی داوای لێبوردنم لە هونەرمەندێکی گەورەی وەک جۆرج وەسوف هیچ شتێک لە من کەم ناکاتەوە ئەوە ڕێزگرتن و قەدر زانینە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زنجیرە درامای 'ئەلسێرک' زنجیرە درامایەکی نوێیە و لە مانگی ڕەمەزاندا نمایش دەکرێت ، چیرۆکی زنجیرەکە  باس لە بابەتێکی کۆمەڵایەتی دەکات بە شێوەی کۆمیدی، چیرۆکی  چەند زیندانێک دەگێڕێتەوە بە مەبەستی دڵخۆشکردنی خەڵک کاری سێرک ئەنجام دەدەن . عیسا زیاب دەرهێنەری زنجیرە دراماکەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: