سوودەکانی پڕۆژەی ڕووناکی چیین؟

شەیری بکە لە:
سوودەکانی پڕۆژەی ڕووناکی چیین؟

پڕۆژەی ڕووناکی لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

پرۆژەی ڕووناکی کە مەبەست لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هاووڵاتیان، چەندین سوودی بۆ بەفیڕۆنەدانی کارەبا و ژێرخانی کارەبای گەڕەکەکان هەیە.

 

وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بەردەوامە و تاوەکو ساڵی 2026 کارەبای تەواوی هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێری، لەم چوارچێوەیەدا پرۆژەی ڕووناکی لە بەشێکی گەرەکەکانی هەولێر و سلێمانی جێبەجێکراوە، لە داهاتووشدا لە پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی، سوودەکانی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات.

سوودەکانی پرۆژەی ڕووناکی ئەمانەن: 


-هەبوونی ڕووناكی نیشتمانی بەردەوام بە ڤۆڵتیەی 240 بۆ 250 كیلۆوات.

-سیستەم و پێوەری زیرەک بەبێ بەرامبەر بۆ هاونیشتمانیان دەبەسترێت.

-لە كاتی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕووناكی، ژێرخانی كارەبای گەڕەكەكان نۆژەن دەكرێتەوە كە لە دوای 2013 نۆژەن نەكراونەتەوە.

-مۆلیدە نامێنێت.

-پارەی كارەبا كەم دەبێتەوە، دەبێتە نەمانی سنوور لە بەكارهێنانی ئەمپێر (پێشتر 20 و40  ئەمپێر زیاتر نەبوو).

-كەمكردنەوەی بەفیڕۆچوونی كارەبا لە 20% بۆ 10%، (وڵاتانی پێشكەوتوو 6% بۆ 7%ـە).

-هاووڵاتیان بە واتس ئەپ و ڤایبەر، لە پسووڵە و ڕێژەی بەكارهێنانی كارەبا ئاگادار دەكرێنەوە.

بۆچی گرنگە: بە ڕێکخستنی کارەبا لە هەرێمی کوردستان، هەزاران مۆلیدەی گەڕەکەکان دەکوژێنەوە و کاریگەریی ڕاستەوخۆش لەسەر ژینگەی تەواوی ناوچەکان دروست دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: