وەزارەتی پەروەردە داواکاریی گواستنەوەی مامۆستایانی کەرکووکی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پەروەردە داواکاریی گواستنەوەی مامۆستایانی کەرکووکی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

ئاڤا نیوز 

 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ، ڕوونکردنەوە دەدات.

 

لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، وەزارەتمان بەمەبەستی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک و ناوچە کودستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ، چەند جارێک سەردان و کۆبوونەوەی ئەنجامداوە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و دارایی عێراقی فیدراڵ، داواکاری گواستنەوەی ئەو مامۆستایانەمان پێشکەشکردووە و پێداگیر بووین کە مافی داراییان زامن بکرێت و پرۆسەی گواستنەوەیان بۆ ئەنجام بدرێت.


لەلایەکی دیکەوە: شاندی حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی پێیان ڕاگەیاندین کە رێگری یاسایی هەیە بە گوێرەی ماددەی 77ـی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ ناتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: ئەم ڕێگرییە یاساییەیان لە کۆنوسدا واژۆکردووە و ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: