لە بەنداوی تشرین 475 چەکداری نزیک لە تورکیا کوژراون

شەیری بکە لە:
لە بەنداوی تشرین 475 چەکداری نزیک لە تورکیا کوژراون

دیمەنێکی نزیک لە بەنداوی تشرین. وێنە - ئەرشیف

ئاڤا نیوز

زیاتر لە سێ مانگە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا هێرش دەکەنە سەر بەنداوی تشرین و هێزەکانی سووریای دیموکراتیش بەرپەچیان دەدەنەوە.

وێنە گەورەکە: دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە 8ـی 12ـی ساڵی ڕابردوو، شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" و گرووپەکانی نزیک لە تورکیا، لە منبج و دەوروبەری بەنداوی تشرین بەردەوامە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێندراوی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە 2024-12-12ـەوە، هێرشی گرووپەکانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر هەسەدە لە دەوروبەری بەنداوی تشرین دەستی پێکردووە و بەهۆیەوە 639 کەس کوژراون.

٠ لەو ژمارەیە 56 کەسیان مەدەنی بوون، حەوت ژن و چوار منداڵ، ڕۆژنامەنووسێکشی تێدایە.

٠ 475 چەکداری گرووپەکانی نزیک لە تورکیا کوژراون، یەکێکیان ئەفسەرە لە سوپای تورکیا.

٠ لە ئەنجامی هێرشی زەمینی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، 104 ئەندامی هەسەدە گیانیان لەدەستداوە.

٠ چوار ئەندامی سوپای تورکیا کوژراون.

شەیری بکە لە: