بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دەبێتە بەشێك لە پڕۆژەی ڕووناكی
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دانانی سیستمی دابینکردنی وزەی کارەبا لە ڕێگەی خۆرەوە (سۆلار)
ئاڤا نیوز
بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دەبێتە بەشێك لە پڕۆژەی ڕووناكی و حکومەت پاڵپشتی دەکات، بەپێچەوانەی ئەوەی لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە گوایە باجی دەخرێتە سەر.
وێنە گەورەکە: حکومەت لە پڕۆژەی ڕووناکی مەبەستی ئەوەیە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ خەڵک دابین بکات کە دەبوایە 20 بۆ 30 ساڵ پێش ئێستا بکرایە، لەبەرئەوەی خزمەتگوزارییەکی سەرەتایی خەڵکە. هەر لەو چوارچێوەیەدا حکومەت پلانی هەیە کە بەشێکی کارەبا لە وزەی خۆر بەرهەم بهێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: حکومەت هاوشان لەگەڵ پڕۆژەی ڕووناکی، پلانی هەیە خەڵک هان بدات سۆلار پاوەر لە ماڵەکانیان دابنێن، بۆ ئەمەش پرۆژەی هەیە و لە داهاتووێکی نزیکدا ڕایدەگەیێنێت، ئاڤا زانیویەتی پرۆژەکە لەڕێگەی بانکەوە دەبێت و پێدانی قەرزیشی تێدایە، واتە ئەگەر ماڵێک بیەوێت کارەباکەی بکاتە وزەی خۆر و پارەی نەبێت، حکومەت قەرزی درێژخایەنی پێدەدات.
زانیاریی زیاتر: تیمی پڕۆژەی ڕووناكی بە ئاڤای گوت، پلانیان هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە لایەنی کەمەوە ڕێژەی 5%ی خەڵک بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر ببەستن. هاوکات حکومەت پلانی هەیە سوود لە (با)ش وەربگرێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، بۆنموونە لە سۆران بڕیارە پڕۆژەیەکی 100مێگاواتی لە ڕێگەی وزەی با جێبەجێ بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی وەرگرتنی باج لە سیستەمی سۆلار، وەزارەتی کارەبا لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت: ئێمە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دەکەین، ئەو دەنگۆیەی بڵاوکراوەتەوە گوایە باج لەو هاوبەشانە وەردەگیرێت كە سیستەمەكەیان داناوە ڕاست نیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە یاسای نوێی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، هەر هاوبەشێكی کارەبا، هەر ماڵێک ئەگەر سیستەمی سۆلاری داناوە، زیاد لە پێویستی خۆی کارەبا بەرهەمبهێنێت، ئەوا دەتوانێت کارەبا زیادەکەی کە ئیشی پێ نییە، بیداتەوە حکومەت، واتا بە کارەبای نیشتمانی ببەستێتەوە و ماڵێکی تر بەکاری بهێنێت، ئەوا پارەی بۆ حیسابە، پرۆسەکەش بە مقاصە دەبێت، واتا تۆ چەند کارەبات بە حکومەت داوە، حکومەت بایی هێندە پارەی کارەبای نیشتمانیت لێ وەرناگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک خاوەن زەوی چاوەڕێی ڕەزامەندیی زەویی سندووقی دەکەن
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
عێراق کۆمپانیایەکی پەیوەندییەکان دادەمەزرێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی سێ منداڵی کچ؛ لەڕێگەی ئاڤا هاوکاری دەکرێن
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن مامهڵه لهگهڵ پرۆژهكانی حكومهت بكرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژمارەیەک خاوەن زەوی چاوەڕێی ڕەزامەندیی زەویی سندووقی دەکەن
4 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی سێ منداڵی کچ؛ لەڕێگەی ئاڤا هاوکاری دەکرێن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن مامهڵه لهگهڵ پرۆژهكانی حكومهت بكرێت؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین سابوونی حەلەبی لە جیهاندا دروست دەکرێت
9 ئازار
لە ئێران ژمارەی لەسێدارەدانی ژنان زیادی کردووە
8 ئازار
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک خاوەن زەوی چاوەڕێی ڕەزامەندیی زەویی سندووقی دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی سێ منداڵی کچ؛ لەڕێگەی ئاڤا هاوکاری دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ناحیەی خورماڵ بەدەست کەمی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری لە پارێزگای دهۆک دەستیپێکرد