فەوجێکی پۆلیس لە نەتەوە جیاوازەکان بۆ کێشەی زەوییەکانی سەرگەڕان پێکدەهێنرێت

شەیری بکە لە:
فەوجێکی پۆلیس لە نەتەوە جیاوازەکان بۆ کێشەی زەوییەکانی سەرگەڕان پێکدەهێنرێت

ژمارەیەک پۆلیسی عێراق لەکاتی ئەرکدا

ئاڤانیوز

دوای دروستبوونی ئاڵۆزییەکان لەنێوان سوپای عێراق و خاوەن زەوییەکانی گوندی شەناغە، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق فەوجێکی پۆلیس بۆ پاراستنی زەوییە کشیوکاڵییەکان پێکدەهێنرێت.

وێنە گەورەکە: دوای كێشەكانی ڕۆژی 17-2-2025  لە گوندی شەناغەی سەر بەناحیەی سەرگەڕان و پەلاماردانی نوێنەری جووتیارانی كورد لەو گوندە لەلایەن سوپای عێراق، لە سەر داواكاری پارێزگاری كەركووك، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی فەوجێكی 500 كەسی لەسەرجەم نەتەوەكان بۆ پاراستنی زەوییە كشتوكاڵیەكان دەركرد.

لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا میروەیس، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، داواكارییەكەی پارێزگاری کەرکووک دوای كێشەی گوندی شەناغە هات، بەهۆی ئەوەی سوپای عیراق شارەزایی باشی نییە لەسەر كێشەی جووتیاران لە ناوچەكە، بۆیە لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆ ڕەزامەندی دەربڕا بۆ پێكهێنانی فەوجەکە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو فەوجە دامەزراندنی نوێ نییە، بەڵكو پۆلیسی بنكەكان و بەرێوەبەرایەتییەكانی دیكەی كەركووك كۆدەكرێتەوە و ڕێكدەخرێن و بەم نزیكانە دەست بە ئەركەكانیان دەكەن.

ئەمەش بزانە: فەوجەکە لە سەرجەم پێكهاتەكانی شارەكە پێكدێن، ئامانجیش لە پێكهێنانی، ئەوەیە کە چیتر سوپا دەستوەردان لە كێشەی زەویوزاری جووتیاران لە كەركووك بەگشتیی و ناوچەكانی سەرگەڕان و تۆپزاوە داقوق بە تایبەتی نەكات، هاوکات فەوجەكە ڕاستەوخۆ فەرمان لە پارێزگاری كەركووك و سەرۆكی دادگای كەركووك وەردەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: