فایلی خەڵک؛ فەرمانبەرانی دەرکرا و دابڕاو چۆن خانەنشین دەبن؟

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ئەو فەرمانبەرانەی کە فەسڵکراون یان لە کارەکانیان دابڕاون، بە دوو مەرج خانەنشینی دەیانگرێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لەو فەرمانبەرانەی کە لە کارەکانیان دابڕاون یان دەرکراون، داوا دەکەن خانەنشین بکرێن وەک هەر فەرمانبەرێکی ئاسایی.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەكی بەرپرس لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەگەر ئەو حاڵەتانە لەپێش ڕێكەوتی 2019-12-31، بووبێت ئەوا پێویستە فەرمانبەرە فەسڵكراو یان دەركراو و دوورخراوەكە 20 ساڵ خزمەتی هەبێت و تەمەنیشی 50 ساڵ بێت، مووچەكەی هەرچەندێك دەربچێت پێیدەدرێت.

بەڵام ئەو حاڵەتانەی دەكەونە پاش 2020-01-01ـەوە، ئەوا دەبێت خزمەتی لە 15 ساڵ كەمتر نەبێت و تەمەنیشی لە 45 ساڵ كەمتر نەبێت، ئەم جۆرەیان مووچەكەی دەبێتە %75، واتا ئەگەر مووچەكەی 400 هەزار دینار بێت، دوای خانەنشینی دەبێتە 300 هەزار دینار.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: