
گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان مەرجیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان هەیە و دەڵێن دەبێت قەرەبووی ڕابردوو بکرێنەوە کە بڕەکەی یەک ملیار دۆلارە، بۆ داهاتووش گەرەنتییان پێبدرێت کە پارەیان نافەوتێت، تاوەکو ئێستاش لەنێوان ئەوان و هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق و دیاریکردنی 16 دۆلار بۆ کۆمپانیاکان لەبەرامبەر تێچووی دەرهێنانی هەر بەرمیلێکی نەوت، بەڵام تاوەکو ئێستا هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ئەمە لەکاتێکدایە لەڕووی تەکنیکییەوە هیچ گرفتێک نەماوە، بۆری ئامادەیە و تورکیاش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) ڕایگەیاند، ئەگەر ڕەچاوی مەرجەکانمان بکرێت و داواکارییەکانمان جێبەجێ بکرێن، کۆمپانیاکان ئامادەن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
٠ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە ڕێککەوتنی دادپەروەرانە و شەفاف هەیە کە گەرەنتی پارەدان و جێبەجێکردنی شەفافانەی بڕگەکانی یاسای بودجەی عێراق و چارەسەرکردنی دواکەوتنی پارەدان لەخۆبگرێت.
٠ گەرەنتیکردنی پێدانی پارەی هەناردەکردنی نەوتی ڕابردوو و داهاتوو. کۆمپانیاکان پێویستیان بە ڕێکەوتنی فەرمی هەیە لەگەڵ کڕیارانی هەر نەوتێکی هەناردەکراو، کە مەرج و ڕێساکانی دیاری بکات، گەرەنتی ئەوە بکرێت کە کۆمپانیاکان پارەی تەواو بۆ نەوتەکە وەربگرن تەنانەت ئەگەر بە دوو بەشیش بێت.
٠ دەبێت ڕێککەوتنەکان بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، کۆمپانیاکان پارەی ئەو نەوتەیان پێ بدرێت کە هەناردەیان کردووە، بەڵام لە نێوان مانگی تشرینی یەکەمی 2022 تا ئازاری 2023 پارەکانیان پێنەدراوە. ڕاستەوخۆ و شەفاف ئەم پارانە دەبێت بدرێت بە کۆمپانیاکان، بەبێ نێوەندگیری یان دواکەوتن.
٠ پاراستنی مەرجە بازرگانی و ئابوورییەکانی گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنان. گرێبەستی کۆمپانیاکانی ئێستا لەڕووی یاساییەوە دروستن و مەرجەکانیان دەبێت جێبەجێ بکرێن. لە چوارچێوەی گرێبەستەکانی هاوبەشی بەرهەمهێناندا دەبێت ڕێز لە مۆدێلی ئابووری بگیرێت.
لێدوانی فەرمی: مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکۆر دەڵێت، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکۆر ئامادەن لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆببنەوە و ڕێککەوتنی پێویست بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت. جەختکردنەوەی محەممەد شیاع سوودانی و حکومەتی ئەمریکاشی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگەی بۆری کوردستان - تورکیاوە بەرزنرخاند.
باکگراوند: پێنجشەممەی ڕابردوو 2025-03-06، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە، بەڵام هیچ چارەسەرێک نەدۆزرایەوە و هیچ ڕێککەوتنێک نەکرا، بڕیارە ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەکی دیکەی سێقۆڵی بکەن بە ئامانجی ڕێککەوتن و نەهێشتنی بەربەستەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکان ئامادەی دانووستانین
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دەبێت ڕاپەرین لەیاد نەکەین؟
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای گوشارەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەکاری بۆ نەورۆز دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بەو کەسانە دەدرێت پێگەی حاجی و عومرەکار ناشرین بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین سابوونی حەلەبی لە جیهاندا دروست دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران ژمارەی لەسێدارەدانی ژنان زیادی کردووە
8 ئازار
پێشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتووی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان
8 ئازار
مەسرور بارزانی: پابەندین بە زیاتر ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لەبەردەم ئافرەتان
8 ئازار
هەشتی مارس؛ ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان لە چییەوە هاتووە؟
8 ئازار
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 48 کاتژمێری داهاتوودا پارەی مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چارەسەر بۆ وەرنەگرتنی دۆلاری کۆن لە بازاڕ و بانکەکان دەدۆزێتەوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی تەکنیکی هەولێر و بەغدا لەسەر مووچەی مانگی دوو ڕێککەوتن
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی تەکنیکی بۆ مووچەی مانگی دوو لە بەغدایە