لە 48 کاتژمێری داهاتوودا پارەی مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت

  • بزنس
  • 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
لە 48 کاتژمێری داهاتوودا پارەی مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت

گرافیک - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر ڕەشنووسێک ڕێککەوتوون، بڕیارە سبەی واژۆ بکرێت و لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتووشدا پارەی بۆ مووچەی مانگی دوو  بنێردرێت. 

وێنە گەورەکە:
هەرچەندە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنی گشتگیریان لەسەر کۆی مووچەکانی ئەمساڵ کرد، بەپێی ڕێککەوتنەکەش دەبووایە هەموو مانگێک مووچە بێ کێشە بنێرێت، بەڵام تەیف سامی داواکاری و سەرنج و تێبینی هەیە، لەسەر داواکاری ئەویش شاندی تەکنیکی کوردستان ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەردانی بەغدایان کردەوە.

زانیاریی تایبەت: کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ کۆبوونەوەیەکی یەک کاتژمێریان کرد، لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا هەبووە. کۆبوونەوەکە لەبارەی پابەندییەکانی هەردوولا بووە بە ڕێککەوتنی مووچە، گفتوگۆ لەسەر ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ، ئامادەکردن و ناردنی لیستی مووچە و پرۆژەی هەژماری من کراوە، لەگەڵ پرسی خانەنشینان، هاوتاکردنی مووچە و ئیمتازاتیان و خانەنشینانی نوێ و  خەرجکردنی ئیکرامییە و هیتد.

لێدوانی فەرمی:
ئەندامێکی شاندی کوردستان بە ئاڤای وت، کۆنووسێک لەنێوان هەردوولا ئامادەکراوە و لەسەری ڕێککەوتوون، بەڵام ئەمڕۆ واژۆ نەکرا. بڕیارە سبەی دووشەممە جارێکی دیکە کۆببنەوە، گفتوگۆی دیکە بکەن و کۆنووسەکە واژۆ بکەن، ئینجا دەست بە خەرجکردنی پارە و ناردنی مووچەی مانگی دوو بکرێت. ئاڤا زانیویەتی سبەی بڕیار لەسەر ناردنی پارە دەدرێت و لە 48 کاتژمێری داهاتوودا دەنێردرێت، بە ئەگەرێکی زۆەرەوە ئەگەر هیچ نەیەتە پێشەوە سبەی دەنێردرێت.

لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا دوێنێ بڵاوی کردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێکی کورد وتبووی ئەم هەفتەیە مووچە دەنێرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: