فەرمانبەرانی ئافرەتی خاوەن منداڵ بە سێ مەرج دەتوانن داوای خانەنشینبوون بکەن

  • بزنس
  • 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەشێک لەو فەرمانبەرە ئافرەتانەی منداڵیان هەیە داوای خانەنشینبوونیان دەکەن. لەمبارەیەوە ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکات.

وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا بەشێکی ئەو فەرمانبەرە ئافرەتانەی کە منداڵیان هەیە یاخود لەگەڵ هاوژینەکانیان جیابوونەتەوە یان هاوژینەکانیان لە ژیاندا نەماون، یان بە هەر هۆکارێک بێت داوای کە خانەنشینی دەکەن، ئەو فەرمانبەرانە پەیوەندییان بە ئاڤاوە کردووە و لەوبارەیەوە پرسیاری زۆریان سەبارەت بە ڕێکارەکانی خانەنشینبوونیان هەیە.

لیدوانی فەرمی: مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا دەڵێت: هەر فەرمانبەرێکی ئافرەت جا هاوسەری هەبێت یان جیابووبێتەوە یانیش هاوسەرەکەی لە ژیاندا نەمابێت، دەتوانێت خۆی خانەنشین بکات، ئەوانیش سێ مەرجیان هەیە بۆ خانەنشینبوونیان کە جیاوازن لەگەڵ فەرمانبەرانی ئاسایی، مەرجەکان ئەمانەن:

یەکەم: دەبێت ئەو ئافرەتە سێ منداڵی هەبێت و تەمەنی هیچ یەک لە منداڵەکانی لە 15 ساڵ زیاتر  نەبێت.

دووەم: ئەو فەرمانبەرە نابێت خزمەتی فەرمانبەری لە 15 ساڵ کەمتر بێت.

سێیەم: ئەو فەرمانبەرە ئافرەتەی داوای خانەنشینی دەکات پێویستە خۆی تەرخان بکات بۆ بەخێوکردنی منداڵەکانی. بۆ نموونە ئەگەر فەرمانبەرێک لەگەڵ هاوژینەکەی جیابووبێتەوە و خاوەنی سێ منداڵە و هەرسێکیان تەمەنیان لە 15 ساڵ کەمترە، دوای ئەوەی خۆی خانەنشین کرد  نابێت منداڵەکانی فەرامۆش بکات و بچێتە کۆمپانیایەکی دیکە کار بکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ