نۆ هەزار هاوبەش لە سلێمانی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکرا

شەیری بکە لە:
نۆ هەزار هاوبەش لە سلێمانی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکرا

وێنەیەکی شاری سلێمانی

ئاڤا نیوز

کارەبای 24 کاتژمێری لە سلێمانی چووە بواری جێبەجێکردنەوە و نزیکەی نۆ هەزار هاوبەش کارەبای بەردەوامیان بۆ دابینکرا.

وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناكی کە مەبەستی لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە و دەبێت تاوەکو ساڵی 2026 کارەبای تەواوی هەرێمی کوردستان بکرێتە 24 کاتژمێری، پرۆژەکە گەیشتە سەنتەری شاری سلێمانی، لە قۆناغی یەکەمیشدا لە 10 شوێنی دیاری شارەکە جێبەجێکرا.

ڕاگەیینراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: لەم قۆناغەدا نزیکەی نۆ هەزار هاوبەشی ماڵان و بازرگانی لەسەر هەشت فیدەر کارەبای بەردەوامیان بۆ دابینکرا، کە دەکەونە گەڕەکەکانی سەرکارێز، توی مەلیک، سابوونکەران، مەڵکەندی، ئیبراهیم پاشا، دارۆغا، حاجی حان، شەقامی ئۆرزدی و ئەسحابەسی و شەقامی کاوە.

زانیاریی زیاتر: پرۆژەی ڕووناکی لە سلێمانی بەردەوام دەبێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا قۆناغەکانی دیکەی لە گەڕەکەکانی دیکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بۆچی گرنگە: بە جێبەجێکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ناوچە جیاوازەکان، هەزاران مۆلیدەی گەڕەک و ماڵان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکوژێندرێنەوە و ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژینگەی ناوچەکە دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: