فایلی خەڵک؛ ژمارەیەک کارمەندی کارەبای سلێمانی فشاری وازهێنان لە کاریان لێ دەکرێت

شەیری بکە لە:

 

ئاڤا نیوز

ژمارەیەک کارمەندی وێستگەیەکی کارەبا کە شاری سلێمانی، لەبەر ئەوەی لە کەرتی تایبەتیش کاردەکەن، داوایان لێکراوە واز لە کاری چاودێریکردنی وێستگەکانی کەرتی تایبەت بهێنن

چیرۆکی سەرەکی:  25 کارمەندی وێستگەی کارەبای شادی لە سلێمانی، وەک خۆیان دەڵێن بەبێ ئەوەی لە ڕووی هونەری و ئیدارییەوە کێشە بۆ کەرتی گشتیی و تایبەت دروست بکەن، ماوەی 15 بۆ 30 ساڵە لە وێستگەکانی کەرتی تایبەت کار دەکەن، چەند مانگێکە لەڕێی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبا و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی فشاریان دەخرێتەسەر، بۆ ئەوەی واز لە کارەکەیان بهێنن، داواشیان لێکراوە لە ڕۆژی 2025-03-02، بەڵێننامە لە بەشی یاسایی پڕبکەنەوە و واز لە کاری چاودێریکردنی وێستگەکانی کەرتی تایبەت بهێنن.

لێدوانی فەرمی:  ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەم بابەتە نەگەیشتووەتە لای ئێمە، ئەو فەرمانبەرانە سکاڵایان ئاراستە نەکردووین تاوەکو بەدواداچوون بکەین، پێویستە نووسراومان ئاراستە بکەن، ئەوکاتە وەزارەت دەست بە بەدواداچوون دەکات و ئەگەر مافخوراویش بن، ئەوا پارێزگارییان لێ دەکرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: