لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن و کۆلێژی پەروەدەی شەقڵاوە کرایە پشوو

شەیری بکە لە:
لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن و کۆلێژی پەروەدەی شەقڵاوە کرایە پشوو

دیمەنی شەقڵاوە دوای بەفر بارین. وێنە - سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

بەهۆی نالەباری کەش و هەوا و دابەزینی پلەکانی گەرما، لە بەشێک ناوەندەکانی خوێندن و کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە، پشوو ڕاگەیێنرا.

لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵلا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، ڕایگەیاند، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و لە پێناو تەندروستی قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەران، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بڕیاریدا سبەی دووشەممە  لە کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە ببێتە پشوو.

لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە، ڕایگەیاند، سبەی لە سەرجەم  باخچەکانی منداڵان و قوتابخانەکانی قۆناغی بنەرەتی سنووری پەروەردەی شەقڵاوە، پشوی فەرمی دەبێت.

زانیاریی زیاتر: پشووەکەی پەروەردەی شەقڵاوە قۆناغی ئامادەیی ناگرێتەوە وە تاقیکردنەوەکانی دەرەکی بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ