ئایا ترەمپ سیخوڕی ڕووسیا بووە؟

شەیری بکە لە:
ئایا ترەمپ سیخوڕی ڕووسیا بووە؟

ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

 

ئاڤا نیوز 

بەرپرسێکی پێشووی هەواڵگری سۆڤیەت چەند نهێنییەک لە بارەی دۆناڵد ترەمپەوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت ترەمپ پێشتر لەگەڵ ئێمە کاری کردووە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەلنور موسایەڤ سیخوڕی جەنگی سارد و بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری کەی جی بی سۆڤیەت لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەوەی ئاشکراکردووە کە چۆن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کاری لەگەڵدا کردوون.

لێدوانی فەرمی: ئەو بەرپرسە هەواڵگرییەی پێشووی سۆڤیەت دەڵێت، لە ساڵی 1987، لە دامەزراوەی 6ـی دەزگای هەواڵگری سۆڤێت بووە لە مۆسکۆ، گرنگترین ئاراستەی کاریشیان، دامەزراندنی بازرگانانی وڵاتانی سەرمایەدار بووە وەک سیخوڕ و سەرچاوەی زانیاری.

زانیاریی زیاتر: بە پێی وتەی ئەو بەرپرسە، ئێستا ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، کە وڵاتانی جیهان و سەرکردەکانی گیریان خواردووە بەدەستییەوە مەلەفی لای  ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا پارێزراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ