ئۆکراینا چین بە ناردنی چەک بۆ ڕووسیا تۆمەتبار دەکات

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا چین بە ناردنی چەک بۆ ڕووسیا تۆمەتبار دەکات

ژمارەیەک سەربازی چینی لەکاتی تاقیکردنەوەی جۆرە چەکێکیان

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ئۆکراینا چین بە ناردنی چەک بۆ ڕووسیا تۆمەتبار دەکات و وردەکاری زیاتر لەسەر بابەتەکە دەخاتەڕوو.

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ڕایگەیاند: حکومەتەکەی بەڵگەی تەواوی لەبەردەستە کە نیشانی دەدات چین چەک بۆ ڕووسیا دەنێرێت تا لە شەڕی دژ بە ئۆکراینا بەکاری ببات.

- چین نەک هەر چەک بۆ ڕووسیا دەنێرێت، بەڵکو بەشێک لەو چەکانەش لە ناو خاکی ڕووسیا بەرهەم دێنێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە یەکەم جارە ئۆکراینا تۆمەتی لەو جۆرە بەو ڕاشکاوییەوە ئاراستەی چین بکات. زێلێنسکی بەڵینی دا هەفتەی داهاتوو وردەکاریی زیاتر لە سەر ئەم بابەتە بخاتەڕوو.

 ئەمەش بزانە: زیاتر لە سێ ساڵە شەڕ لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا هەڵگیرساوە و چین هەمیشە بانگەشەی بێلایەنی کردووە، هەرجۆرە بەشدارییەکی لە شەڕەکە ڕەتکردووەتەوە و ڕاشیگەیاندووە پارێزەری ئاشتییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: