ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە

ژمارەیەک سەربازی ئۆکراینا بە دیار تەرمی سەربازێکی وڵاتەکەوە

ئاڤا نیوز

ئۆکراینا ڕایگەیاند، تەرمی 909 سەربازیی وڵاتەکەی وەرگرتوونەتەوە کە لە میانەی جەنگ لەگەڵ ڕووسیا کوژراون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگاکانی هاوئاهەنگی بۆ چارەسەری دیلەکانی جەنگ کە ئاژانسێکی حکومەتی ئۆکراینایە، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەڕادەستکردنەوەکە کردووە. 

ئەوەی پیویستە بیزانیت: لە ماوەی سێ هەفتەدا، ئەمە دووەمین ڕادەستکردنەوەی تەرمی سەربازانی ئۆکراینایە لەلایەن ڕووسیاوە. جاری پێشووش 909 تەرمی سەربازان ڕادەستی ئۆکراینا کرابوونەوە.

ئەمەش بزانە: سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، بەڵام شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە و ڕادەستکردنەوەی ئەم ژمارە زۆرە لە قوربانییان نیشانەی سەختیی جەنگەکەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: