
ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل بەنهێنی لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە دانوستانە ئەتۆمییەکانی تاران و واشنتن کۆبوونەتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە شاندی باڵای ئێران و ئەمریکا لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران کۆببنەوە و ئیسرائیلیش نیگەرانە لەوەی واشنتن دەرفەتێکی دیکە بە تاران بدات و سزاکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵبگرێت.
لێدوانی فەرمی: سێ سەرچاوەی ئیسرائیلی ئاگادار لە کۆبوونەوەکە بە ئاکسیۆسی ئەمریکییان ڕاگەیاندووە، هەریەک لە ڕۆن دێرمەر، وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل و دەیڤید بارنیا، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری مۆساد لە شاری پاریس کۆبوونەوەیەکی ڕانەگەیەندراویان لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامداوە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کراوە. ستیڤ ویتکۆف جەختی لەوە کردووەتەوە، ئامانجی ئیدارەی ترەمپ چارەسەرکردنی قەیرانی ئەتۆمییە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە و دڵنیابوون لەوەی ئێران چیتر یۆرانیۆم ناپیتێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن، ڕۆژی شەممە لە باڵیۆزخانەی عومان لە ڕۆما بەڕێوەدەچێت. پێشبینی دەکرێت لە دەوروبەری کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ دانوستانەکان دەستپێبکەن و لانیکەم پێنج کاتژمێر بخایەنێت.
ئەمەش بزانە: بەپێی زانیارییەکان ئەمریکا دەیەوێت لە گەڕی دووەمی دانوستانەکان چوارچێوەیەک بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو لە دانوستانەکاندا دیاریبکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار21 لە 700 نزیک دەبێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا بۆ ئێران: بەرامبەر ئەمریکا یارمەتیدان دەدەین
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە