ئیدارەی سۆران: ڕێگاکان مەترسیدارن و خۆتان بپارێزن

شەیری بکە لە:
ئیدارەی سۆران: ڕێگاکان مەترسیدارن و خۆتان بپارێزن

پاککردنەوەی رێگاکانی حاجی ئۆمەران لە بەفر. وێنە - ئەرشیف

ئاڤا نیوز

 ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاگاداریی هاووڵاتییان دەکاتەوە و دەڵێت، بەهۆی بارینی بەفر و دروستبوونی بەستەڵەک هەندێک لە ڕێگاکان سەخت و مەترسیدارن و خۆتان بپارێزن.

وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی ڕووی لە  هەرێمی کوردستانی کردووە، ئاستەنگی هاتووچۆ لەناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە ناوچەکانی دیکە دروست بووە، هەندێک شەقامیش داخراون لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتییان، ئیدارەی سۆرانیش هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات بەهۆی بەستەڵەک و دروستبوونی مەترسی.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفر و دروستبوونی بەستەڵەک، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە کەوا ڕێگاکانی ناوچەکانی، حاجی ئۆمەران، سیدەکان، مێرگەسوور، وەرتێ لە باری سەخت و مەترسین.

زانیاریی زیاتر: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەڵێت، داواکارین خۆتان بپارێزن لە هاتووچۆکردن بۆ ئەم ناوچانە تەنها بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، بۆ پاراستنی سەلامەتی گشتی، هیوادارین پابەندبن بە ڕێنماییەکانەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ