ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت

شەیری بکە لە:
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت

ئامادەبوونی ئیلۆن مەسک و کوڕەکەی لە نووسینگەی سەرۆک لە کۆشکی سپی، وێنە: ABC NEWS

ئاڤا نیوز

 

بۆ دووەم جار لە مێژوودا، کوڕەکەی ئیلۆن مەسک دەبێتە هۆکاری گۆڕینی مێزی سەرەکی نووسینگەی سەرۆک لە کۆشکی سپی. 

 

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئیلۆن مەسک و کوڕەکەی لە نووسینگەی سەرۆک لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەرکەوتن، کوڕەکەی بەردەوام دەستی لە لووتیدا بوو و چەند جارێک دەستی دەکرد بە لووتیا، شتی لە لووتی دەردەهێنا (چڵم) دەیخستە سەر مێزەکەی سەرۆکی ئەمریکا یان بە مێزەکەی دەسڕی.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای ئەو هەڵسوکەوتەی کوڕەکەی مەسک، دۆناڵد ترەمپ فەرمانی بە تیمەکەی کردووە مێزەکە لاببرێت و نۆژەن بکرێتەوە، بەهۆیەوە ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتی تروز سۆشیاڵ ڕایگەیاند، "مێزەکە بۆ ماوەیەکی کاتی دەگۆڕدرێت بۆ مێزێکی دیکە".

 

زانیاریی زیاتر: بەم بڕیارەی ترەمپ، دەبێتە دوومجار کە مێزەکە لە کۆشکی سپی و بەتایبەتی لە نووسینگەی سەرۆکی ئەمریکادا لاببرێت؛ یەکەمیان دوای تیرۆرکردنی جۆن کێنێدی سەرۆکی ئەمریکا بوو لە ساڵی 1963.

 

باکگراوند: ئەم مێزە مێزی رێزەلوت، کە مێزێکی دانسقەیە، ساڵی 1880 شاژنە ڤیکتۆریای بەریتانیا وەک دیاری بەخشییە ڕێزەرفۆرد بیرکێرد ھایس، 19ــەمین سەرۆکی ئەمریکا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: