
تەرمی نەهەنگەکان لە کەنار دەریا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
157 نەهەنگ لە کەناری دەریای تاسمانیا لە ئوسترالیا هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە حاڵەتێکی سەیر و بێوێنەدا زیاتر لە 150 نەهەنگ بۆ کۆمەڵ هاتوونەتە کەنار دەریا و لەسەر لمی کەنار دەریا لە ئۆسترالیا بینران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەبارەت بەم نەهەنگانە لە ئوسترالیا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و ژینگەی ئەو وڵاتە هاوکات پسپۆڕانی دەریایی لەنێویاندا پزیشکانی ڤێتێرنەری دەڵێن ئەم حاڵەتە پێیدەوترێت "خۆکوشتنی نەهەنگ" کە خۆیان وا دەکەن و دێنە کەنار دەریا بەمەبەستی خۆکوشتن.
زانیاری زیاتر: براندۆن کلارک، بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی ئوسترالیا دەڵێت: لە کۆی 157 نەهەنگی کەنار دەریاکە، تەنها 90 نەهەنگیان هێشتا لە ژیاندا ماون بەڵام هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنیان کارێکی ئاسان نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستنەگەیشتن بە کەناراوەکان و باروودۆخی زەریاکان و ئاستەنگەکانی گەیاندنی ئامێری تایبەتمەند بۆ ناوچە دوورەکان، هەوڵەکانی ڕزگارکردنی ئەم نەهەنگانەی ئاڵۆز کردووە شارەزایان لە شوینی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەم حاڵەتە لە نەهەنگەکاندا دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا ناوی قایمقامی خورماڵ بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
هەموو شتێک دەربارەی سەری ساڵی ئێزدیی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
14 نیسان
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلی بارانەکەی ئەمڕۆ تا شەو بەردەوام دەبێت