
ئەو چل فەردە خەڵووزەی دەستی بەسەردا گیرا
ئاڤا نیوز
ئەگەرچی لە هەرێمی کوردستان وەرزی قەدەغەی ڕاوەماسییە و بڕینی دار بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، بەڵام سەرپێچیکاران بەردەوامن لەو کارە.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا کە وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوەماسی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوە، بەلام ڕاوچییەکان بەشێوەی جیا جیا و لەکاتەکانی شەودا، هەوڵی ڕاوکردن دەدەن، هاوکات بۆ "خەڵووز" دەیان دار لە شاخ و کێوەکانی چەندین ناوچەی کوردستان بڕدراونەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر، دوو تۆڕی ڕاوکردنی ماسییان هەڵگرتووەتەوە و دەستبەسەر 39 ماسیدا گیراوە، هاوکات پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە ئاڤای گوت، ئەو 39 ماسیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێن.
لەلایەکی دیکەوە: بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دووکان لە تەواوی سنووری چالاکییەکانیان 12 تۆڕی ماسیگرتنیان بە قەبارەی جیاواز هەڵگرتەوە.
ئەمەش بزانە: بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگرون توانیان دوو هاووڵاتی لەسەر دروستکردنی خەڵووز دەستگیر بکەن، هاوکات دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێک و 40 فەردە خەڵووز دا گیرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
شاندی دەم پارتی لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیاکانی بەشدار لە دانانی سیستمی وزەی خۆر بۆ ماڵان زیاد دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی گوندی لبانە بەکۆمەڵ دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی دیارنەمانی 800 ملیۆن دیناری هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاودەبێتەوە
13 نیسان