سەرۆک بارزانی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی: نابێت هیچ لایەنێک پەنا بۆ شەڕ ببات

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی: نابێت هیچ لایەنێک پەنا بۆ شەڕ ببات

سەرۆک بارزانی، پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی پارلەمانی بریتانیا و پارلەمانی یەكێتیی ئەوروپا دەكات

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک بارزانی لەمیانی دیدارێکی لەگەڵ شاندی هاوبەشی پەرلەمانی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، لە تورکیا دەرگەی چارەسەری ئاشتیانە کراوەتەوە، بۆیە نابێت هیچ لایەنێک پەنا بۆ شەڕکردن ببات.


چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ لە سەڵاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی هەردوو پەرلەمانی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگەی بارزانی لەبارەی سەردانەکە ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، شاندی میوان ستایشی ئارامی و سەقامگیری و بەرەپێشچوونی هەرێمی کوردستانیان کرد کە لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا هاتۆتە ئاراوە، سەرسامی خۆیان بە ئەزموونی سەرکەوتووی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستان دەربڕی، هاوکات پەیامی دۆستایەتی و هاوسۆزی و پاڵپشتی خۆیان بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بۆ سەرۆک بارزانی، دووپات کردەوە.

 

سەرۆک بارزانی باسی چی کرد:


- ئاماژەی بەو دەستپێشخەری و بەرەو پێچوونەوەداوە کە لە پڕۆسەی چارەسەریی تورکیا هاتۆتە ئاراوە، جەختی لەوە کردەوە مادام دەرفەتی ئاشتی هەیە و دەرگەی چارەسەریی ئاشتیانە کراوەیە، نابێ هیچ لایەک پەنا بۆ ڕێککاری شەڕکردن ببات.


- هاوکات ڕۆشنایی خستە سەر فەرهەنگی پێکەوەژیانی گەلی کوردستان و ئەوەی خستەڕوو کە پێکەوەژیان هەڵقووڵاوی ناخی کۆمەڵگەی کوردستانییە و فەرهەنگێکی ڕەگ داکوتاو و دێرینی گەلەکەمانە.


- سوپاسی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئەمەریکاشی کرد کە لە کاتی تەنگانەدا پاڵپشتی گەلی کوردستان و هاوکار و پشتیوانی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بوونە. داواشی کرد وڵاتانی ئەوروپایی لەبوارەکانی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوە و کشتوکاڵ و پەروەردە و تەکنۆلۆژیا و زانستدا، یارمەتیی هەرێمی کوردستان بدەن.

ئەوەش بزانە: شاندەکە لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ئێستای ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاییندەی کورد لە ناوچەکە، کۆمەڵێک پرسیاریان ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی کرد و سەرۆک بارزانیش وەڵامی تێبینی و پرسیاری ئەندامانی شاندی میوانی دایەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ