وەزارەتی نەوتی سووریا: هەسەدە دەستیکردووە بە ڕادەستکردنی نەوت

شەیری بکە لە:
وەزارەتی نەوتی سووریا: هەسەدە دەستیکردووە بە ڕادەستکردنی نەوت

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان. وێنە - AFP

 

ئاڤا نیوز

دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیانکردووە بە ڕادەستکردنی ئەو نەوتەی لە کێڵگەکانی ژێردەسەڵاتیان دەریدەهێنن بە حکومەتی سووریا.

وێنە گەورەکە: مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاندبوو، ئامادەن بۆ ڕادەستکردنی بەڕێوبردنی سامانی نەوت بە ئیدارەی نوێ بە مەرجێک سەروەت و سامانەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هەموو پارێزگاکاندا دابەشبکرێت.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد سولەیمان وتەبێژی وەزارەتی نەوتی سووریا ڕایگەیاند، هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) دەستیانکردووە بە ڕادەستکردنی ئەو نەوتەی لە کێڵگەکانی ژێردەسەڵاتیان دەریدەهێنن. نەوتەکە لە کێڵگەکانی پارێزگاکانی حەسەکە و دێرەزۆرەوە دەردەهێنرێت.

باکگراوند: سەرچاوە هەواڵییەکان دەڵێن، پێدەچێت هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەستبەرداری کۆنترۆڵی داهاتی نەوت بێت. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ