
کرستیان لیندنەر، سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئازاد و کارنامەکەی کەبە زمانی کوردی بڵاویکردووەتەوە
ئاڤا نیوز
پارتێکی ئەڵمانیا لە بانگەشەی هەڵبژاردندا کارنامەکەی بە زمانی کوردی بڵاو دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە لەوەی "دەکرێت هەموو شتێک بگۆڕدرێت".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 23-2-2025، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئەڵمانیا دەکرێت و کرستیان لیندنەر، سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئازاد (FDP) لە وڵاتەکە، بە زمانی کوردی بەرنامەی هەڵبژاردنی پارتەکە بڵاو دەکاتەوە.
پەیامی فەرمی: کرستیان لیندنەر، سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئازاد بە شەش ڵاپەڕە، پەیامی خۆی دەگەیێنێتە دەنگدەرانی کورد لە ئەڵمانیا، تیشک دەخاتە سەر بەرنامەی کاری پارتەکەیان و داوایان لێدەکات دەنگیان پێ بدەن.
بابەتە سراتیژییەکان: دیارترین خاڵەکانی کارنامەکە ئەمانەن:
- سنوور بۆ کۆچبەرانی نایاسایی دادەنێین.
- بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر هاووڵاتیان، داوای کەمکردنەوەی باج دەکەین.
- تەنیا ئابوورییەکی باش، کاری باش بوونیاد دەنێت.
-پشتگیری لە دەوڵەتێکی دەستووریی ئازاد دەکەین.
-دەمانەوێت لە سەرانسەری ئەڵمانیا پەروەردەیەکی یەکسان بوونیاد بنێین.
زانیاریی زیاتر: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا، زیاتر لە 59 ملیۆن و 200 هەزار هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە، دەیان کاندیدی پارت و لایەنەکان لە سەرانسەری وڵاتەکە کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی کورسییەکانی پەرلەمان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا فرانسیس هێشتا لە نەخۆشخانەیە و تەندروستی ناجێگیرە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن ماسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت دوو مەرجی بۆ عێراق هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن ماسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت دوو مەرجی بۆ عێراق هەیە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكی لیژنەی فەتوا: مامەڵەكردن بەدراوی پای و هاوشێوەکانی حەرامە
21 شوبات
حکومەتی عێراق دوای 20 ساڵ کار بە زمانی کوردی ناکات
21 شوبات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت