پاپا فرانسیس هێشتا لە نەخۆشخانەیە و تەندروستی ناجێگیرە

شەیری بکە لە:
پاپا فرانسیس هێشتا لە نەخۆشخانەیە و تەندروستی ناجێگیرە

کۆبوونەوەی خەڵک لە بەردەم پەیکەری پاپا فڕانسیس لەپیش نەخۆشخانەی گێمێلی لە ڕۆما. وێنە - AFP

 

ئاڤا نیوز

پزیشکەکانی پاپا فرانسیس دەڵێن، خوێنی پێبەخشراوە بەهۆی ئەوەی لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کێشەی کەمی خوێنی هەیە، باردودۆخی تەندروستی مەترسیدارە، چونکە تەنگەنەفەسی هەیە و پێویستی بە بڕێکی زۆر خوێن هەیە.

وێنە گەورەکە: دوای تێکچوونی باری تەندروستی بەهۆی هەوکردنی سییەکانییەوە پاپا فرانسیس گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی گێمێلی لە ڕۆما، سات بە سات تەندروستی بەرەو خراپی دەڕوات.

لێدوانی فەرمی: دکتۆر سێرجیۆ ئەلفیێری سەرۆکی گروپی چاودێری پاپا ڕایگەیاند، مەترسیی مردن لەسەر پاپا نییە، بەڵام هێشتا مەترسی لەسەر تەندروستی هەیە. هەرچەندە هێشتا پاپا کێشەی هەناسەدانی هەیە بەڵام ئامێری هەناسەدانی بۆ دانەنراوە.

پزیشکەکان هۆشدارییان داوە کە مەترسی ئەوە هەیە کە میکرۆبەکانی کۆئەندامی هەناسەدانی پاپا بچنە ناو خوێنی و ببنە هۆی ئیلتیهابی خوێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ