هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بە بەشداری 59 ملیۆن کەس بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بەشێک لە شارەکان خەڵک پێشوەختە دەنگ دەدەن
ئاڤا نیوز
سبەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، ئەوەش دوای وەرگرتنەوەی متمانە لە كابینەكەی ئۆلاف شۆڵتز بەهۆی قەیرانی سیاسییەوە.
وێنە گەورەكە: پەرلەمانی ئەڵمانیا لە 16-12-2024 متمانەی لە حكومەتەكەی ڕاوێژكار ئۆلاڤ شۆڵتز، وەرگرتەوە، ئەوكات بڕیاردرا هەڵبژاردنی پەرلەمان حەوت مانگ پێشبخرێت و لە 23-2-2025 بەڕێوەبچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەڵمانیا، چوار هەزار و 506 كاندیدی پارتە سیاسییەكان ڕكابەری لەسەر بردنەوەی 630 كورسیی پەرلەمانی دەكەن. لە سەرانسەری ئەڵمانیاش سەرووی 59 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: بەپشتبەستن بە ڕاپرسیەکان، پێشبینی دەکرێت دەنگەكانی پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتیی بە سەرۆکایەتی ئۆلاف شۆڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، بەڕێژەیەكی بەرچاو کەم بێتەوە و ئەو پارتە لە پلەی یەكەمەوە بۆ پلەی سێیەم دابەزێت و پارتەکانی یەكێتیی دیموکراتی کریستیان بە سەرۆكایەتیی فرێدریك مێرز، و یەکێتیی کۆمەڵایەتیی کریستیان بە سەرۆکایەتیی مارکەس سۆدەر، براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەكە بن.
باكگراوند: لە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی ڕابردوو، ئۆلاف شۆڵتز، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا، کریسچم لیندنەر، وەزیری دارایی و سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئازاد، کە یەکێک بوو لە پێکهێنەرانی حکومەتەكەی، لە پۆستەکەی لادا. ئەوەش بووە هۆی ئەوەی پارتەکەی لە حکومەت بکشێنێتەوە و سەرەنجامیش هاوپهیمانیی حكومهت ههڵوهشایهوه و دوای مانگێک و 10 ڕۆژ لەو پێشهاتە، پەرلەمانی ئەڵمانیا متمانەی لە شۆڵتز وەرگرتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕاگەیاندنی پشوو لە سلێمانی دەدرێت
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
نرخی مریشک لە بازاڕەکانی کوردستان گران دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكی لیژنەی فەتوا: مامەڵەكردن بەدراوی پای و هاوشێوەکانی حەرامە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق دوای 20 ساڵ کار بە زمانی کوردی ناکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کۆنترین پەرستگەکانی عێراق تاوەکو ئێستا فەرامۆشکراوە
21 شوبات
نەهەنگەکان بە کۆمەڵ خۆیان دەکوژن
20 شوبات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کالیفۆرنیا داوای 40 ملیار دۆلار بۆ ئاگرەکەی لۆس ئانجلس دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەپرسی ئاشتیی جیهان پێشكەوتنی گەورەمان بەدیهێناوە