ڕووسیا، زێلێنسکی بە هەوڵدان بۆ شکستپێهێنانی پلانی ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ تۆمەتبار دەکات

شەیری بکە لە:
ڕووسیا، زێلێنسکی بە هەوڵدان بۆ شکستپێهێنانی پلانی ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ تۆمەتبار دەکات

ئاڵای وڵاتی هەریەک لە ئۆکراینا و ڕووسیا

ئاڤا نیوز

 

نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان کیێڤ تۆمەتبار دەکات بە بەردەوامیدان لە هێرشکردنە سەر خاکی ڕووسیا و خۆدورخستنەوە لە ئامادەسازی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست.

 

وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ لێکنزیکردنەوەی مۆسکۆ و کیێڤ و ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە جەنگ، بەڵام هێرشەکان لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامی هەیە. نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتوەکان ئۆکراینا بە زیانگەیاندن بە دانوستاندنەکان تۆمەتبار دەکات و ئەمریکاش هەڕەشەی دەستبەرداربوون لە هەوڵەکانی ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: ڤاسیلی نێبینزیا، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان کیێڤ تۆمەتبار دەکات بە هەوڵدان بۆ شکشتپێهێنانی پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە جەنگ و ڕایگەیاند، لە کاتێکدا ئۆکراینا بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر وێستگەکانی وزەی ڕووسیا، هیچ واتایەک بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست نییە، زیلێنسکی نایەوێت ئاگربەست ڕابگەیەنرێت و هەوڵەکانی بە ئاراستەی شکستپێهێنانی پلانی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.

 

لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەر بێتوو کیێڤ و مۆسکۆ بەردەوام بن لە قورسکردنی بەربەستەکانی بەردەم ڕاگەیاندنی ئاگربەست- هەرچەندە دەرفەتی گەورە هەیە-  بەڵام دەستبەرداری هەوڵەکانی لە پێناو کۆتاییهێنان بە جەنگ دەبێت.

 

زانیاریی زیاتر: بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسە ئەمریکیەکان لە کۆبوونەوەی مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، وەفدی ئەمریکی داوای دروستکردنی لیژنەیەکی هاوبەشی چاودێری کردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەنجامی کۆبوونەوەکان و هەنگاوەکانی ڕاگەیاندنی ئاگربەست، گەر پێچەوانەی هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگ هەنگاو بنرێت، ئەمریکا دانوستاندنەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، کۆتایی پێدێنێت.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کریملن لە وەڵامی لێدوانەکانی واشنتن ڕایگەیاند: "پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا زۆر ئاڵۆزە، تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە بە خێرایی کارێکی ئاسان نییە، بەڵام ئێمە پەیوەستین بە دانوستاندنەکان و دەمانەوێت ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێت."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ