وەزیری دەرەوەی ئێران: نزیکین لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی ئێران: نزیکین لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

گەڕی دووەمی دانوستانەکانی واشنتن و تاران لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆتاییهات، و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش گەشبینە بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا.

وێنە گەورەکە: دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بە مەبەستی ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، قۆناغێکی دیکەی بڕی و بڕیارە هەفتەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی ئەنجامبدرێت.

لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دانوستانەکانیان لە ئەمریکا بوونیادنەر بووە و بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو گەڕی سێیەمی دانوستانەکان بەڕێوەدەچێت.

زانیاریی زیاتر: تاران و واشنتن گفتوگۆ تەکنیکییەکانیان دەستپێدەکەنەوە و تیمەکانیان چوارچێوەیەکی گشتی بۆ ڕێککەوتن دادەنێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ