ئایا لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت؟

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بەفر و بارانبارین لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، شێخی کەشوهەواش دەڵێت 'ئەم شەپۆلە تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت'.

وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ڕووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کردووە، بەم هۆیەشەوە پارێزگای هەڵەبجە پشووی ڕاگەیاندووە.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشو هەوا لە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئەگەری بەفر و بارانبارین لە هەڵەبجە و سلێمانی و دهۆک و دەوروبەری هەولێر ماوە، بەڵام لە شەوی یەکشەممەوە کاریگەری ئەم شەپۆلە کەم دەبێتەوە.

زانیاریی زیاتر: سبەی یەکشەممە بەرزترین پلە یەک بۆ حەوت پلە دەبێت، نزمترین پلە -5 بۆ -8 پلە دەبێت، ڕادەی شێ 65% بۆ 70% دەبێت، خێرایی با لە یەک کاتژمێردا لە 15 کیلۆمەتر بۆ 50 کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، ئەگەری مانەوەی تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە هەیە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ