سبەی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەوامی قوتابخانەکان ئاسایی دەبێت
- کوردستان
- 22 شوبات
ژمارەیەک قوتابی و مامۆستا لە قوتابخانەیەکی هەرێمی کوردستان- وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی کە سەرجەم هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، `لە بەشێکی شار و ناوچەکانی کوردستان بەو هۆیەوە پشوو ڕاگەیێنرا، بەڵام لە زۆربەی ناوچەکانی دیکە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن ئاسایی دەبێت.
وێنە گەورەکە: کاریگەری جەمسەری باکوور و سیبیری ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەپۆلێکی چڕی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەفر لە سەنتەری شارەکانیش باریوە و پێشبینی دەکرێت ئەم شەپۆلە ڕۆژی یەکشەممەش بەردەوام و سەختتر بێت.
زانیاریی تایبەت: ئەو شوێن و ناوچانەی کە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن ئاسایی دەبێت، ئەمانەن:
- بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى سلێمانى ڕایگەیاند، سبەى یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن دەوام ئاسایی دەبێت و پشوو نابێت.
- ناوەندەکانی خوێندن لەسنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاسایی دەبێت.
- لەسنووری پارێزگای دهۆک پشوو نابێت و دەوام ئاساییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی بەفربارین و سەرماوە، ڕۆژی یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری ناحیەی تەوێڵە و بیارە پشووی فەرمی دەبێت، لە سنووری پێنجوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەروەها لە چۆمان و سیدەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرا بە پشوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 55 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ترەمپەوە وەبەرهێنەرە چینییەکان ڕوودەکەنە ئەوروپا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە ڕانیە لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسەیەک زیاتر لە سێ هەزار دۆلار دەدزرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"خواست لەسەر کڕینی زێڕ زیاتر دەبێت"
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی ئاوی گەڕەکی ژین لە هەولێر چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان