لە ئەڵمانیا مەترسی لەسەر دیپۆرتکردنەوەی 20 هەزار کۆچبەری کورد و عێراقی هەیە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش

ژمارەیەک کۆچبەر لە ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی کە ڕایگەیاندووە، حکومەتی ئەڵمانیا هەفتەی ڕابردوو 47 هاوڵاتی عێراقی دیپۆرتکردەوە کە زۆرینەیان کورد بوون. هاوکات هەزاران کۆچبەری دیکەش مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەڵمانیا هەفتەیەک پێش هەڵبژاردنی نیشتمانی وڵاتەکەی کە لە 23ـی شوبات دەکرێت، بڕیاریدا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هانۆڤەرەوە 20 هەزار عێراقی دیپۆت بکاتەوە کە زۆربەیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
لێدوانی فەرمی: دەشتی جەمال، سکرتێری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- لە پار ساڵەوە حکومەتی ئەڵمانیا و عێراق ڕێککەوتوون بە ناردنەوەی پەنابەران، لەکاتێکدا ئەڵمانیا پێویستی بە هێزی کاری کۆچبەران هەیە.
- زیاتر لە 20 هەزار کۆچبەری عێراقی مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە.
- ئەمساڵ 200 کۆچبەر دیپۆتکراونەتەوە، ساڵی ڕابردووش زیاتر لە 600 کەس دیپۆرتکرانەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆرینەی کۆچبەران بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان دیپۆرتکراون، لە دووشەممەی ڕابردووش 47 هاوڵاتی عێراقی دیپۆرتکراونەتەوە و زۆرینەیان کورد بوون، پۆلیس لە هەڵمەتەکانی بۆ دەستگیرکردن و ناردنەوەی کۆچبەران بەردەوامە.
ئەمەش بزانە: دوای هێرشە کوشندەکانی ئەڵمانیا لە چەند مانگی ڕابردوودا، گفتوگۆکان لەسەر دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لەو وڵاتەدا چڕتر بووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئۆلاف شۆلتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پێشتر بەڵێنی دابوو سیاسەتی توندتری کۆچبەران و دیپۆرتکردنەوەی زیاتری کۆچبەرانی نایاسایی پەیڕەو بکات.
باکگراوند: ئەڵمانیا لە چەند مانگی ڕابردوودا دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی چڕکردووەتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی داواکارییەکانیان ڕەتکراوەتەوە. حکومەتی ئەڵمانیا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراقی کاردەکەن بۆ ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی دڵخوازانە و زۆرەملێی پەنابەران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هۆشداری لە پچڕاندنی ئینتەرنێتی ستارلینک دەدات لە ئۆکراینا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
برازایەکی ئوسامە نوجێفی حیزبێکی نوێ دادەمەزرێنێت
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ڕێوڕەسمێکی ملیۆنی تەرمی حەسەن نەسروڵڵا بەخاک دەسپێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک، مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت دوو مەرجی بۆ عێراق هەیە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
22 شوبات
سەرۆكی لیژنەی فەتوا: مامەڵەكردن بەدراوی پای و هاوشێوەکانی حەرامە
21 شوبات
حکومەتی عێراق دوای 20 ساڵ کار بە زمانی کوردی ناکات
21 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەوامی قوتابخانەکان ئاسایی دەبێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری لەبارەی ڕێککەوتننامەی پارتی و یەکێتی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕاگەیاندنی پشوو لە سلێمانی دەدرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ داواکارییەک لە ژمارەیەک پێشمەرگەی بریندارەوە لە هەڵەبجە