کێڵگەیەکی نەوتی کوردستان. گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ یەکلاییکردنەوەی پشکی ڕاستەقینەی نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆی کوردستان و چۆنیەتی پێدانی شایستە داراییەکان بە کۆمپانیاکانی نەوت چاوەڕێی کۆتا وەڵامی بەغدان، دواتریش لە زووترین کاتدا هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکارەکان بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواوبوون، بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات بەمەبەستی هەناردەکردنی لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە وەڵامی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە 18ـی ئەم مانگە لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، جەختیانکردووەتەوە کە پێش جێبەجێکردنی هەمواری یاسای بودجە، گرنگە ڕێککەوتن بکرێت لەسەر بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پێداویستی ناوخۆ بەگوێرەی پێداویستی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان و پابەندییەکانی هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق.
لە وەڵامی داواکارییەکەی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، شاندی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بابەتە پێویستی بە ڕەزامەندی سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵی هەیە.
دووەم داواکاری شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، ئەوە بووە پێویستە ڕێککەوتن بکرێت لەسەر ڕێکاری دیاریکراو و ڕوون بۆ چۆنیەتی دانەوەی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی تایبەت بە بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەروەکو لە یاسا و بەوردەکارییەوە لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ وەزارەتی نەوت خراونەتەڕوو.
لە وەڵامی ئەم داواکارییەی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستانیش، شاندی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ باسیان لەوەکردووە، ئەم بابەتە پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە هەیە و دەبێت لەگەڵ ئەواندا گفتوگۆی لەسەر بکەن.
شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیش دەکاتەوە گرنگە لە یەکلاییکردنەوەی ئەو بابەتانەدا پەلە بکرێت و ڕەزامەندی لایەنە فیدڕاڵییەکانیان بۆ وەربگیرێت، لە بەرامبەریشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بە کۆمپانیای سۆمۆ و دانانی داهاتەکەی لە خەزێنەی فیدڕاڵی و زیادکردنی داهاتەکان بۆ بەرژەوەندی گشتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا فرانسیس هێشتا لە نەخۆشخانەیە و تەندروستی ناجێگیرە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن ماسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن ماسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكی لیژنەی فەتوا: مامەڵەكردن بەدراوی پای و هاوشێوەکانی حەرامە
21 شوبات
حکومەتی عێراق دوای 20 ساڵ کار بە زمانی کوردی ناکات
21 شوبات
یەكێک لە کۆنترین پەرستگەکانی عێراق تاوەکو ئێستا فەرامۆشکراوە
21 شوبات
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە مووچەی مانگی دوو دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی نەوتی عێراق: ڕێکارەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان تەواوبوون
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی: ساڵی 2026 هەرێمی کوردستان بودجەی تایبەت بە خۆی دەبێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی ئەوروپا گەورەترین زیان لە مێژوودا ڕادەگەیەنێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت