بانکی ناوەندیی ئەوروپا گەورەترین زیان لە مێژوودا ڕادەگەیەنێت

  • بزنس
  • 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بانکی ناوەندیی ئەوروپا گەورەترین زیان لە مێژوودا ڕادەگەیەنێت

باڵەخانەی بانکی ناوەندیی ئەوروپا، وێنە: BBC

ئاڤا نیوز



دوای 20 ساڵ بانکی ناوەندیی ئەوروپا گەورەترین بڕی زیانی بانکەکەی ڕاگەیاند و ئەمەش مەترسی زۆر لەسەر ئابووریی یەکێتییەکە دروست دەکات.

 

وێنە گەورەکە: بانکی ناوەندیی ئەوروپا حەوت ملیار و 940 ملیۆن یۆرۆ وەک زیانی بانکەکە لە ساڵی 2024 دیاری دەکات. ئەمە لە کاتێکدایە ساڵی 2023 بڕی زیانی بانکەکە ملیارێک و 270 ملیۆن یۆرۆ بوو. 

 

هۆکارە زانراوەکان: هەوڵەکانی بانکەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسانی بەرز و گرتنەبەری سیاستەی نەختی توند بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود لە ساڵی 2022 و 2023 بە دوو هۆکاری سەرەکی ئەم زیانە داراییە دادەنرێن.

 

پێدراوە راستەکان: بانکی ناوەندیی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات ئەم زیانە بەهۆی ئەو سیاسەتەیە کە بانکەکە گرتوویەتیەبەر بۆ پاراستنی بەهای یۆرۆ و سەقامگیری نرخەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، سیاسەتی کڕین و وەبەرهێنانی درێژخایەن بە هۆکارێکی دیکەی ئەم زیانە داراییە دیاری دەکات و دڵنیایی دەدات لەوەی بانکەکە بە بەهێزی دەمێنێتەوە بۆ رووبەروبوونەوەی مەترسییە داراییەکان.

 

مەترسیە پێشبینیکراوەکان: بانکە ناوەندییەکان قازانجەکانیان دەگوازنەوە بۆ خەزێنە، ئەمە هۆکارە بۆ داهات و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر، بەپێچەوانەوە لەکاتی زەرەر، کاریگەری لەسەر داهاتی تاک و ئاستی خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان دروست دەکات. لەکۆتاییدا دەبێتە هۆی بێمتمانەیی و دوورکەوتنەوەی سەرمایە.

 

باکگراوند: دواین زیانی گەورەی بانکەکە لە ساڵی 2004 بوو کاتێک بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای یۆرۆ بەشێوەیەکی نائاسایی و خێرا زیانی ملیارێک و 630 ملیۆن یۆرۆی بەرکەوت. دوای ئەوە بەردەوام بووە لە بەدەستهێنانی قازانج تاوەکو ساڵی رابردوو ریکۆردێکی نوێ لە مێژووی خۆی تۆمار دەکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: