سیروان بارزانی بۆ ئاڤا: ڕاگرتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی کۆڕەک کوردستان ناگرێتەوە
- کوردستان
- 22 شوبات

سیروان بارزانی، بەڕێوەبەری بۆردی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری بۆردی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕایگەیاند، بڕیاری دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بۆ ڕاگرتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لەسەر هاوبەشی هێڵی کۆڕەک، تەنیا پارێزگاکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵ دەگرێتەوە، جەختیشی کردەوە کە هەموو خزمەتگوزارییەکانی کۆڕەک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاسایین و گرفتیان نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانی و بە بڕیاری دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، لە 19ی ئەم مانگەوە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەسەر ملیۆنان هاوبەشی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە عێراق بڕدراوە.
لێدوانی فەرمی: سیروان بارزانی، بەڕێوەبەری بۆردی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بڕیاری ڕاگرتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لەسەر هاوبەشانی هێڵی کۆڕەک لە پارێزگاکانی عێراق، پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و لە هەرێمی کوردستان هەموو خزمەتگوزارییەکانی هێڵی کۆڕەک ئاسایین.
باکگراوند: 19ی ئەم مانگەش کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، بڕیارەکەی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراقی بە پێشهاتێکی مەترسیدار ناوبرد و داوای کرد دەستوەردانی خێرا بکرێت بۆ ڕاگرتنی ئەو ڕێکارە ناڕەوایە کە هەڕەشەیە لەسەر داهاتووی پەیوەندییەکان لە عێراق، ئاشکراشیکرد "ئەم هەنگاوە کە گوشاری سیاسی پێوەدیارە و ئامانج لێی دوورخستنەوەی کۆمپانیاکەمانە بە قازانجی لایەنێکی دیکە. ئەوەش یەکەمجارە ستەمێکی لەمجۆرە لە خزمەتگوزاریی هاووڵاتیان لە عێراق و لەسەرتاسەری جیهاندا ڕوودەدات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ترەمپەوە وەبەرهێنەرە چینییەکان ڕوودەکەنە ئەوروپا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە ڕانیە لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسەیەک زیاتر لە سێ هەزار دۆلار دەدزرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"خواست لەسەر کڕینی زێڕ زیاتر دەبێت"
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی ئاوی گەڕەکی ژین لە هەولێر چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان