
لۆگۆی کۆڕەک تیلیکۆم
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم دڵنیایی پارێزراوی سیمکارتی کۆمپانیاکەی بە بەشداربووانی دەدات، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەڵێت: "100% هەژمارەکانی سەر سیمکارتی بەشداربووان پارێزراو دەبێت، ڕاگرتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی کۆڕەک کوردستان ناگرێتەوە
بابەتی سەرەکی: خەڵکێکی زۆر دوای بڕیارەکەی حکومەتی عێراق لەسەر کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم نیگەرانن و دڵنیاییان نییە، کە ئاخۆ هەژمارە بانکییەکانیان و هەژماری سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان پارێزراو دەبێت یان نا.
لێدوانی فەرمی: سیروان بارزانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ بڕیارەکەی حکومەتی عێراق کاریگەری نابێت لەسەر سیمکارت و هەژمارەکانی بەشداربووانمان لە ناو هەرێمی کوردستان و ئەو ناوچانەی نزیکن لە سنووری هەرێم و سیگناڵیان پێدەگات، دڵنیایی دەدەینە بەشداربووانمان 100% هەژمارەکانیان پارێزراو دەبن.
٠ سەبارەت بە کاریگەری بڕیارەکە لەسەر بەشداربووانمان لە شارەکانی ناوەڕاست و خواروو، ئێستا لەگەڵ حکومەتی عێراق لە گفتوگۆداین و خزمەتگوزارییەکان بەردەوام دەبێت و نافەوتێت، ئەگەر هەر شتێکیش ڕووبدات ئەوا سکاڵا لەسەر حکومەتی عێراق دەکەین.
٠ بڕیاری ڕاگرتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لەسەر هاوبەشانی هێڵی کۆڕەک لە پارێزگاکانی عێراق، پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و لە هەرێمی کوردستان هەموو خزمەتگوزارییەکانی هێڵی کۆڕەک ئاسایین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێگرییەکانی سوپا گەنجانی سەرگەڕانی ناچارکردووە بەرەو شار کۆچ بکەن