سەرۆک بارزانی پێشهاتەكانی ناوچەكە لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا تاوتوێ دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی پێشهاتەكانی ناوچەكە لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا تاوتوێ دەکات

دیداری سەرۆک بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری

ئاڤا نیوز

سەرۆك بارزانی پێشهاتەكانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی سیاسیی ناوخۆی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا تاوتوێ دەکات.

چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ هەینی 2025-04-18، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. نوح یەلماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوون لە ئانیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و ئیرمان توپچوو کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر و ژمارەیەک دیپلۆماتکاری ئەو وڵاتە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بارەگای بارزانی، لەدیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

زانیاریی زیاتر: هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و ئەگەر و پێشهاتەکان لە داهاتووی ناوچەکە بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا.

ئەمەش بزانە: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و پەرەپێدانی دۆستایەتیی نێوان هەردوولا و پڕۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە تورکیا تەوەری دیكەی ئەو دیدارە بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: