ئەندامێکی لیژنەی دانوستاندنکار: پلان هەیە چەند فەرمانبەر خانەنشین بووە هێندە دەرچوو دابمەزرێت
- هەواڵ
- 11 شوبات

خانەنشینێک لە کاتی وەرگرتنی مووچەکەی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دانوستاندنکار لە لیژنەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی ڕایدەگەیێنێ، حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی هەیە بە ئەندازەی ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشینکراون هێندە دەرچوو دابمەزرێنێت.
لێدوانی فەرمی: د.شێرزاد حەمید هروری، ئەندامی لیژنەی دانوستاندنکار لە لیژنەی خانەنشینی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەرێمی کوردستان پێویستی بە پسپۆڕی نوێ هەیە، بۆ نموونە لە پەیمانگەی نابیستانی دهۆک چەندین مامۆستا خانەنشین دەبن، هەموو کەس ناتوانێت لەو شوێنە وانە بڵێتەوە و پێویستی بە پسپۆڕی نوێ هەیە.
زانیاریی زیاتر: د. شێرزاد حەمید هروری ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی هەیە بە ئەندازەی ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشینکراون هێندە دەرچوو دابمەزرێنێت.
بەوتەی د.شێرزاد هروری، مووچەی خانەنشینی هەرێمی کوردستان وەکو خانەنشینی هەموو پارێزگاکانی عێراقی لێدێت. دوێنێ دوایین کۆبوونەوە کرا و هەموویان لەسەر ڕێککەوتنەکە واژۆیان کردووە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارەی 9ـی ساڵی 2014، پلە باڵاکان و فەرمانبەرانی ئاسایی بەپێی هاوکێشەیەک خانەنشین دەکرێن، هاوکێشەکە بەمجۆرەیە: تێکڕای مووچەی بنەڕەتی بۆ سێ ساڵ دیاری دەکرێت، واتا لەو سێ ساڵە بە تێکڕا مووچەی بنەڕەتی چەند بووە، تێکڕای مووچەی هەر ساڵێک جارانی 12 دەکرێت، لەو سێ ساڵە سێ ژمارەی جیاوازمان دەستدەکەوێت و کۆیان دەکەینەوە دواتر دابەشی 36 دەکرێت، ئینجا ئەو ژمارەیەی دەستمان دەکەوێت جارانی ساڵانی خزمەتی دەکەین پاشان جارانی 2.5 دەکرێت، دواتر دابەشی 100 دەکرێت و مووچەیەک دەردەچێت.
لەلایەکی دیکە: بۆ دەرماڵەی بارگرانی ژیان (غلاء المعيشي) بەمجۆرە کۆدەکرێتەوە، مووچەی خانەنشینی جارانی ساڵانی خزمەتی دەکرێت دواتریش دابەشی 100 دەکرێت، ئەو ژمارەیەی دەردەچێت جارانی دەرماڵەی بڕوانامە دەکرێت و مووچەی خانەنشینی دەردەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن: ژمارەی هێزەکانمان لە سووریا کەمدەکەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: دۆخی سووریا مەترسیدارە
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
حكومەتی هەرێمی كوردستان پێدانی قەرز بۆ كارەبای وزەی خۆر دەستپێدەكات
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەقڵاوە پاشماوەی خۆراک لە زبڵ و خاشاک جیا دەکرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەراسیمی بەخشین تایبەت بە کاکەییەکان بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان