
کەمپی هۆڵ کە دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ژن و ئەندامانی داعشی تێدا بەندکراوە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسێک لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سووریا (خۆسەر) کار بۆ ئەوە دەکات تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کەمپی هۆڵ کە تایبەتە بە خێزان و منداڵانی ئەندامانی ڕێکخراوی داعش دابخات.
چیرۆکی سەرەکی: کەمپی هۆڵ دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سووریا (خۆسەر) سەرپەرشتی کەمپەکە دەکات، بەگوێرەی هەردوو ئاماری ساڵی ڕابردووی ئیدارەی کەمپی هۆڵ و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق نزیکەی 43 هەزار چەکداری پێشوو و ژن و منداڵی ئەندامانی داعش لەو کەمپە کۆکراوەتەوە کە 18 هەزاریان عێراقین.
لێدوانی فەرمی: شێخموس ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی کاروباری ئاوارەکان و پەنابەران لە ئیدارەی خۆسەر، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: ئیدارەی خۆسەر بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان کاردەکات بۆ داخستنی سەرجەم کەمپەکان بەتایبەتی کەمپی هۆڵ تا کۆتایی ئەمساڵی 2025.
شێخموس ئەحمەد ڕەتیکردەوە کە ڕاگرتنی یارمەتییە دەرەکییەکانی ئەمریکا هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی ڕێگە بە ئاوارە عێراقی و سووریەکان بدەن کە لە کەمپەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر دەژین، بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
لەلایەکی دیکەوە: ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: بڕیارەکەی ئەمەریکا بۆ ڕاگرتنی هاوکارییە دەرەکییەکان ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر کەمپی هۆڵ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەرنامەکانی چاکسازی بۆ خێزانەکانی داعش دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا فرانسیس هێشتا لە نەخۆشخانەیە و تەندروستی ناجێگیرە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن ماسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت دوو مەرجی بۆ عێراق هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن ماسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت دوو مەرجی بۆ عێراق هەیە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكی لیژنەی فەتوا: مامەڵەكردن بەدراوی پای و هاوشێوەکانی حەرامە
21 شوبات
حکومەتی عێراق دوای 20 ساڵ کار بە زمانی کوردی ناکات
21 شوبات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت