
شوێنی بریکارێکی دابەشکردنی خۆراک کە مانگانە بەشەخۆراکی هاووڵاتییان دابەش دەکات
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایکرد، پێش مانگی ڕەمەزان سەبەتەیەکی نوێی بەشەخۆراک دابەش دەکرێت. هاوکات بەگوێرەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق تیمێکی وەزاریش پێکهێنراوە بۆ چاودێریی بازاڕەکان.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند: لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 20-2-2025، سەبەتەیەکی نوێی بەشەخۆراک دابەش دەکرێت، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ جێگیرکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا.
زانیاریی زیاتر: حەنوون ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی بازرگانی لیژنەیەکی پشکنین و چاودێری پێکهێناوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی خۆراک بۆ مانگی ڕەمەزان لە بازاڕەکاندا.
ئەمەش بزانە: پێشتر سەبەتەی خۆراکی مانگانە حەوت ماددەی لەخۆگرتبوو، بەڵام بۆ مانگی ڕەمەزان مەعکەرۆنی، نیشاستە، شعرییە و ئاردی سفر زیاد دەکرێت و بەمەش ژمارەیان بۆ 11 ماددە زیاد دەکرێت و پێش مانگی ڕەمەزان دەگاتە دەستی هاووڵاتییان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان