سبەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن لە چەند پارێزگایەکی عێراق ڕادەگیرێت
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی کەش و هەوای موسڵ. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بۆ پاراستنی تەندروستیی قوتابیان، دەوامی ناوەندەکانی خوێندن لە چەند پارێزگایەکی عێراق بۆ سبەی دووشەممە ڕادەگیرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات بەیانی لە کەرکووک و نەینەوا پلەکانی گەرما یەک پلەی ژێر سفری سەدی بێت، هاوکات لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش لەنێوان 2 بۆ 4 پلەی ژێر سفری سەدی دەبێت، لە بەغدا و دیالە و سەڵاحەدینیش پلەکانی گەرما سفر پلەی سەدی دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی پارێزگای نەینەوا، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، پارێزگاری نەینەوا بڕیاریدا سبەی دووشەممە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگاکە ڕابگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە: پارێزگاری سەلاحەددین بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی لە پارێزگاکە دەرچووە، کە ئاماژە بۆ دابەزینی بەرچاو و نائاسایی پلەکانی گەرما دەکات. بۆ پاراستنی سەلامەتی قوتابیان بڕیاری ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە بۆ سبەینێ دووشەممە 24ـی شوباتی 2025 دەرکرد.
هاوکات بڕیاردرا دەوامی فەرمی کەمبکرێتەوە، بەو پێیەی دەوام لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت لە کاتژمێر نۆی بەیانی دەستپێدەکات لەبری هەشتی بەیانی.
هەر بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، لە پارێزگای موسەنناش لە ناوەندەکانی خوێندن کرایە پشوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
سیسی بانگهێشتی ئەحمەد شەرع بۆ میسر دەکات
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی هەولێر سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی گەنجێک دەستگیر دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەی نەوت لەگەڵ کوردستان ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئایا ترەمپ سیخوڕی ڕووسیا بووە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکمانستان بۆ یەکەمجار لەڕێگەی ئێرانەوە گازی سروشتی هەناردەی تورکیا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک، مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
22 شوبات
کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت دوو مەرجی بۆ عێراق هەیە
22 شوبات
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
22 شوبات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەوێلە و بیارە پشوو درێژکرایەوە و لە چۆمانیش کرایە پشوو
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوە لە کەرکووک دوو ڕۆژ کرا بە پشوو
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سۆران: ڕێگاکان مەترسیدارن و خۆتان بپارێزن
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیك هەولێر پۆندێكی گەورەی گەشتیاری لەماوەیەكی کەمدا تەواو دەکرێت