بەردێکی گەورە زیان بەردیواری ڕاگری تونێڵی دەربەندیخان دەگەیەنێت

شەیری بکە لە:
بەردێکی گەورە زیان بەردیواری ڕاگری تونێڵی دەربەندیخان دەگەیەنێت

دیمەنی کەونتەخوارەوەی بەردەکەی بەردەم تونێلی دەربەندیخان. وێنە - قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان

ئاڤا نیوز

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لە هەندێک شوێن دروست بووە، زیانیش بە دیواری تونێڵی دەربەندیخان کەوتووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان، ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بەردێکی گەورە لەبەردەم تونێڵی دەربەندیخان، زیان بەردیواری ڕاگری تونێڵەکە کەوتووە و زیانی گیانی نەبووە.

زانیاریی زیاتر: سەرەرای زیان کەوتن بەردیواری تونێڵەکە، هاتووچۆ ئاساییە و پۆلیسی هاتووچۆ و کارمەندانی شارەوانی لەهەوڵی پاککردنەوەی شەقامەکەن. 

 

لە لایەکی دیکەوە: هەر بەهۆی شەپۆڵی بەفر و بارانبارینەوە، چەند شەقامێک لە سلێمانی داخران لە پێناو سەڵامەتی هاووڵاتییان و ڕێگاکانی ئەزمەڕ و گوێژە بەربەست کران.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ