فایلی خەڵک؛ لە هەولێر دوو هاووڵاتی ناوی سیانیان وەکو یەکە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە هەولێر دوو هاووڵاتی ناوی سیانیان هاوشێوەیە و یەکێکیان بەهۆی ئەوی دیکەیان گرفتێکی گەورەی بۆ دروست بووە، بەو هۆیەوە دوو ئۆتۆمبێلی دەستی بەسەرداگیراوە.

وێنە گەورەکە: لە هەولێر دوو کەس ناویان هێمن حوسێن ساڵحە کە یەکێکیان بازرگانە و کاری خانووبەرە دەکات، بەڵام ئەوەی دیکەیان خاوەن فڕنی سەموون و نانە کە بەهۆی هێمنی بازرگانەوە گیری خواردووە و خەڵک لە بری ئەو داوای قەرزەکان لەو دەکەنەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێمنی بازرگان قەرزێکی زۆری خەڵکی لەلایە و ئێستا ون بووە، خەڵكیش بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانیان دوو ئۆتۆمبێلی هێمنی خاوەن فڕنیان دەستیان بەسەرداگرتووە.

ئەمەش بزانە: نووسراوێکیش کراوە کە دەستبگیرێت بەسەر هەموو موڵک و ماڵی هێمنی خاوەن فڕن، وەکو خۆیشی دەڵێ، "لەژیانمدا یەک دینار قەرزاری کەس نەبووم و زیندانیشم نەبینیوە کەچی ئەم کەسە بووە بە بەڵا بۆم".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: