تورکمانستان بۆ یەکەمجار لەڕێگەی ئێرانەوە گازی سروشتی هەناردەی تورکیا دەکات

  • بزنس
  • 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
تورکمانستان بۆ یەکەمجار لەڕێگەی ئێرانەوە گازی سروشتی هەناردەی تورکیا دەکات

هەناردەکردنی گازی تورکمانستان بۆ تورکیا

ئاڤا نیوز


لەگەڵ ئەوەی سەرکەوتوو نەبوون لە ڕاکێشانی هێڵی گواستنەوەی گاز لەڕیگەی دەریای خەزەر، تورکیا یەکی مانگی داهاتوو دەست دەکات بە هەناردەی گاز لە تورکمانستانەوە.

 

وێنە گەورەکە: دوای 27 ساڵ لە دانووستان بڕیارە سەرەتای مانگی ئادار تورکمانستان لەڕێگەی ئێرانەوە دەست بە هەناردەی گازی سروشتی بۆ تورکیا بکات و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بڕی 1.3 ملیار مەترسێجا گاز هەناردە بکات.


شێوازی جێبەجێکردن: ئەم گازە سەرەتا لە تورکمانستانەوە ڕەوانەی خاکی ئێران دەکرێت. دوای ئەوە لە ئێرانەوە هەناردەی تورکیا دەکرێت. ئەمەش پێچەوانەی خواستی تورکیایە لەبەدەستهێنانی سەربەخۆیی وزە و کەمکردنەوەی پشتبەستوویی بە ئێران.


بابەتە ستراتیژییەکان: ئامانجی گەورەی تورکیا ئەوەیە ئەم گازە بە دەریای خەزەردا تێپەڕببێت و بگاتە سنورەکانی ئازەربایجان، پاشان بۆ جۆرجیا و لەوێوە بۆ تورکیا. نایەوێت لەرێگەی ئێرانەوە هاوردەی بکات.


مەترسیە پێشبینیکراوەکان: هەردوو وڵاتی ئێران و ڕووسیا لەهەوڵدان دەریای خەزەر زیاتر وەک گۆمێکی گەورە بناسێنن نەوەک دەریا. لەبەر ئەوەی گۆڕینی ئەم وشەیە لەڕووی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە زۆر جیاوازە. دەتوانێت دەسەڵاتی ئەو دوو وڵاتە لەو ناوچە ئاوییەدا فراوانتر بکات و ڕێگەنەدەن هەریەک لە کازاخستان، تورکمانستان و ئازەربایجان سوود لە یاسای نێودەوڵەتی "ناوچەی ئابووری دەریایی" وەربگرن کە ڕێگە بە وڵاتانی کەنار سنوورە ئاوییەکان دەدات سوود لە سەرچاوەی سروشتی کەناراوەکانیان وەربگرن.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: تورکیا ئامانجیەتی تاوەکو 20 ساڵی داهاتوو بڕی هاوردەکردن لە 1.3 ملیار مەترسێجاوە لەڕێگەی چالاککردنی ڕێڕەوی گازی دەریای خەزەر بەرزبکاتەوە بۆ 300 ملیار مەترسێجا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: