کرمێکی بە سوود بۆ ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت

شەیری بکە لە:
کرمێکی بە سوود بۆ ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت

شێوەی ئەو کرمەی کە لە سرووشتدا دەرکەوتووە

ئاڤا نیوز 

 

هاونیشتمانیان ڤیدیۆی کرمێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکەنەوە و پرسیاری لەبارەوە دەکەن، ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ سوودە ژینگەییەکانی دەکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: نێماتۆمۆرفا کە هەندێکجار پێی دەوترێت گۆردیاسیا، بە شێوەیەکی باو بە کرمی مووی ئەسپ ناسراون و مشەخۆرن، لە ڕووکەشیشدا هاوشێوەی کرمەکانن، زۆربەی جۆرەکان قەبارەیان لە نێوان 50 بۆ 100 ملیمەترە، لە هەندێک حاڵەتدا دەگاتە 2 مەتر و تیرەکەیان 1 بۆ 3 ملیمەتر دەبێت، دەتوانرێت لە شوێنە شێدارەکانی وەک کانیاوەکان و بەفردا بدۆزرێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: د. ڕێزان مەحموود، مامۆستای بەشی بایەلۆجی لە زانکۆی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نێماتۆمۆرفاکان زۆربەی ژیانیان لەنێو جەستەی حەشەراتەکاندایە و تەنیا بەشێکی ژیانیان لە دەرەوەیە و مرۆڤەکان دەتوانن بیانبینن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتێک ئەم کرمە لە ژینگەیەکدا دەردەکەوێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی خاکەکە سەلامەت و بەپیتە. بەڵام هەموو جۆرەکانی ئەم کرمە سوودبەخش نین و زۆربەیان وەک مشەخۆر دەژین.

 

ئەمەش بزانە: نێماتۆمۆرفاکان لە ئاودا زاوزێ دەکەن، بە سەرچاوەیەکی گرنگی گواستنەوەی وزە لە خاکەوە بۆ نێو ئاو دادەنرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ