ئاڤا نیوز
هەنگاوەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان خێرا دەبن، ئەمڕۆ تیمێکی هاوبەش پێکهێنرا بۆ پشکنینی بۆڕیی هەناردەکردن و دیاریکردنی وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی، کۆمپانیاکانیش کارمەندەکانیان ئاگادار کردووەتەوە دەست بە دەوام بکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 2025-02-23، دوای پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتن کرا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەپێی بڕی بەردەست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمێکی تەکنیکی لە نێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنراوە بۆ پشکنینی بۆری نەوتی کوردستان، کاریش دەکەن بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ هەناردەکردنەوەی، هاوکات هەردوولا پابەندیان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دووپاتکردووەتەوە.
نزیکەی دوو ساڵە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهانی تورکیا وەستاوە، بەو هۆیەوە زیاتر لە 25 ملیار دۆلاری زیان بە کوردستان و عێراق کەوتووە، لەپاڵ ئەوەش زیانێکی گەورەی بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت گەیاندووە و هەزاران کارمەند لەکار دوورخراونەتەوە و بەشێکیشیان مووچەیان کەمکراوەتەوە.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا تەنیا لە دوو کۆمپانیا لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا نزیکەی 1000 کارمەند نێردراونەتەوە ماڵەوە یان لە مانگێکدا یەک هەفتە دەوامیان کردووە، هاوکات مووچەیان بەلایەنی کەمەوە 40% بۆ 50% کەمکراوەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی دیکە لەو کارمەندانە بە مووچەی 30% لە ماڵەوەن و دەوام ناکەن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات؛ ئاڤا زانیویەتی کۆمپانیاکان بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کارمەندانیان ئاگادارکردووەتەوە کە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دەوام بکەنەوە، بەم پێیەش هەناردەکردنەوەی نەوت نزیکە و لە مانگی سێ دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دانیشتووانی گوندی لبانە بەکۆمەڵ دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی دیارنەمانی 800 ملیۆن دیناری هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاودەبێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەسڕە بەهەشتی کاسبکارە ئێرانییەکان و جەهەننەمی عێراقییەکان
12 نیسان
سێ فیلم کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی پاڵم دۆر دەکەن
12 نیسان
وەزیری تەندروستی ئەمریکا: تا پێنج مانگی دیکە هۆکاری تووشبوون بە ئۆتیزم ئاشکرا دەکەین
12 نیسان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیخڵاس دلێمی: مووچەی مانگی چوار لە کۆتایی مانگ ڕەوانە دەکرێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی دیارنەمانی 800 ملیۆن دیناری هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاودەبێتەوە
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری نەوتی ئێران سەردانی بەغدا دەکات
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق و کوردستان وردبینی وەرزی دەکەن
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزاران کەس بە هۆی دراوێکی ئەلیکترۆنییەوە زەرەرمەند دەبن
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: هەوڵەکان بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بەردەوامە